خوێندکارانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە دوو گەشتی زانستییان ئەنجامدا

خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی نەوت و خوێندکارانی قۆناغەکانی دووەم، سێیەم و چوارەمی بەشی ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازیی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە دوو گەشتی زانستییان ئەنجامدا.

ڕۆژی دووشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاریی نەوتی زانکۆی کۆیە گەشتێکی زانستییان بۆ کۆمپانیای EDC Romfor Ltd بە ئامانجی ئاشنابوون و شارەزایی لەگەڵ چۆنیەتی کارکردنی ئامێرەکانی بیر هەڵکەندن لە پڕۆسەی نەوت دەرهێنان رێکخست و م. ئاوارە غەفوور سەرپەرەشتی گەشتەکەی کرد و لەمیانەی گەشتەکەدا ئەندازیار سەروەر سەلام ڕوونکردنەوەی پێویستی  بە خوێندکاران دا سەبارەت بە پرۆسەی بیر هەڵکەندن و چۆنیەتی کارکردنی ئامێرەکان.

هاوکات لەمیانەی گەشتێکی زانستی تردا کە لەلایەن بەشی ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازیی زانکۆی کۆیە بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم، سێیەم و چوارەمی بەشی ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازی ڕێکخرابوو خوێندکاران سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکیی سلێمانی‌یان کرد بە سەرپەرەشتی م. سلێمان یەحیا رەسووڵ و هەریەک لە یاریدەردەرانی ئەندازیار هۆشمەند اکرم مولود و ڕێباز کاوە عمر.

 ئەم گەشتە ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە ئامانجی ئاشناکردنی خوێندکاران بە تاقیکردنەوەی زانستی و چۆنیەتی بەکارهێنان و دروستکردنی ئامێر و پڕۆسەکانی ڕێکخرابوو.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

留言 (0)

沒有登入
gif